نارین محه مه دی
ژن و پیاوئه‌و بوونه‌وه‌ره‌ن که به چۆنیه‌تی هه‌ڵسوکه‌وتیان داب و نه‌ریته‌کانیان ده‌رده‌خه‌ن و مانای پیده‌به‌خشن. به‌و پێیه‌ش کاتێ ڕوو له هه‌رکۆمه‌ڵگایه‌ک ده‌که‌ین پێش هه‌مووشتێک له‌گه‌ڵ نه‌ریته گشتییه‌گان ڕووبه‌ڕوو ده‌بینه‌وه، که پێناسه‌یه‌کی گشتیمان به‌ده‌سته‌وه ده‌دات. به‌ڵام کاتێک که به‌وردی له ژیانی هه‌ر تاکێک ده‌کۆڵینه‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت له ناخی نه‌ریته گشتییه‌کاندا هه‌ر تاکێکیش هه‌ڵگری تایبه‌تمه‌ندییه‌که که له تاکه‌کانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵگای جیا ده‌کاته‌وه. به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی که لای ئێمه ژیانی تاکه‌که‌سی نامۆیه، ئه‌وجۆره “تایبه‌تمه‌ندییه شتێکه که به نهێنی ده‌مێنێته‌وه و بایه‌خی پێ‌نادرێت.بۆیه منیش لیره‌وه و له کۆمه‌ڵگای کوردستانه‌وه روو له گرنگترین به‌شی کۆمه‌ڵگا ده‌که‌م.”ژنان” ده‌ڕۆمه لای دیارده‌ی “ژنانی له‌شفرۆش” که یاسا بۆ نه‌هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه تێده‌کۆشێت. تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ژنانی له‌شفرۆش چین و بۆچوونی کۆمه‌ڵگا سه‌باره‌ت به‌وان چۆن درووست ئه‌بیت؟
ئه‌و ڤه‌کۆڵینانه‌ی که تا ئێستا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه هه‌ستیاره ئه‌نجامدراون ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه که له‌وانه‌یه له‌شفرۆشی مه‌ترسیدارترین دیارده‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه بێت. به‌پێی ئه‌و کاره‌ی که ده‌کرێت ژنان به‌به‌رده‌وامی ده‌ستدرێژیان ده‌کریته سه‌ر و ئازار ده‌درێن.
بۆیه هه‌میشه له‌ده‌ستپێکدا کۆمه‌ڵگا به روانگه‌یه‌کی نه‌رێنییه‌وه سه‌یری ئه‌و ژنانه ده‌کات. ئینجا به هه‌ستی هاوده‌ردی چاو لێده‌کرێن. به زۆرینه ژنی له‌شفرۆش به قوربانی ده‌سه‌ڵات و سیسته‌می ناعادڵ ده‌زانن که ئه‌و ژنانه مه‌جبوور به‌و کاره ئه‌کات که دووره له ژیانی مرۆڤایه‌تییه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژنێک هه‌ستێت و بڵیت که به مه‌یلی خۆی ئه‌و ژیانه‌ی هه‌ڵبژاردووه و پێی خۆش نییه وه‌ک قوربانی ناوی ببه‌ن، ئه‌م جاره هاوده‌ردی ئه‌بێت به بڕیاردان و حوکم دان له‌سه‌ری.
به هۆی ئه‌و جۆره روانینانه که سه‌باره‌ت به ژنی له‌شفرۆش درووستکراوه، ئه‌وه خۆی جیاوازییه‌ک له نێوان غه‌ریزه‌ی جنسی و ته‌عه‌دا قایل نابێت. بۆیه ئه‌ڵین له‌شفرۆشی مه‌ترسیداره و هۆی ناله‌باری و نائه‌منی و ئازاری فیزیکی و ره‌وانی درووست ئه‌کات. هه‌روه‌ها لای ئێمه ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی کوشتنی ئه‌و جۆره ژنانه‌یه و ته‌واو.
وه‌ک نموونه‌ش زۆرجار له هه‌واڵه‌کان بیستوومانه که له وڵاته دراوسێکانمان، پیاویک به دوای یه‌کدا نزیکه‌ی 40 ژنی له‌شفرۆشی کوشتووه و به مافی خۆیشی زانیوه‌که موحاکه‌مه نه‌کرێت، چونکه پێی وایه ناحه‌زی له روخساری کۆمه‌ڵگا پاک کردۆته‌وه. بۆیه ژنانی له‌شفرۆشیش سه‌باره‌ت به کڕیاره‌کانیان هه‌ستی ڕق و کینه‌شیان هه‌یه.
یه‌کێک له سه‌ره‌کیترین کێشه‌کانی ژنانی له‌شفرۆش ئه‌وه‌یه که ئه‌وان ناتوانن به مه‌یلی خۆیان کڕیار هه‌ڵبژێرن، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی تووشی ده‌ست ته‌نگی و نه‌بوونی سه‌واد وته‌جروبه و ناکۆکی نێو بنه‌ماڵه‌ن، بۆیه ده‌خرێنه قه‌راخی کۆمه‌ڵگاوه و بۆ بژیوی خۆیان تووشی کێشه ده‌بن.
ئه‌مڕۆش کوردستان که‌وتۆته به‌ر ئه‌و ئه‌زموونه و پیویستی به لێکۆلینه‌وه و چاره‌سه‌ری هه‌یه تاکو لانی که‌م ئه‌وه بێت که هه‌مووان تووشی ئاکامه‌کانی ئه‌و دژه‌نورَمیه نه‌بن. ئێمه‌ش ئه‌مرۆ نموونه‌ی که‌ممان نییه له‌و ژنانه‌ی که هه‌رکام به جۆرێک ئیشی له‌شفرۆشی ده‌که‌ن و ژماره‌یه‌کیان له به‌ندیخانه‌کان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و هه‌رکام له‌وانیش روانگه‌ی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه وئه‌وانیش تاوانه‌کان به‌سه‌ر لایه‌نه جیاجیاکانی کومه‌ڵگا ده‌شکێننه‌وه و داواکارن لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کان گوێبیستی قسه و داخوازییه‌کانی ئه‌وانیش بێت؟
وه‌ک نموونه”ڤییان” ده‌ڵیت:” من له ده‌ستپێکی ژیانمه‌وه، باوکم غه‌دری لێکردم. درام به کوڕێک که حه‌زم لێی نه‌بوو و ته‌نیا 3 مانگ یه‌کترمان پێ ته‌حه‌مول کرا و پاشان گه‌ڕامه‌وه بۆ ماڵی بابم. پاش 2 سال له‌گه‌ڵ کورێکی تر به ره‌زامه‌ندی هه‌موومان مێردم پێ کرد. تا ماوه‌یه‌ک ژیانمان باش بوو به‌ڵام به هۆی بێ‌کاری و نه‌داری و دواتر که‌سێک که بژیوی ژیانی له‌رێگه‌ی له‌شفرۆشیه‌وه دابین ده‌کرد و هه‌روه‌ها به پێشنیاری مێرده‌که‌م قه‌بووڵم کرد که ئه‌و کاره بکه‌م. وام هه‌ستم کرد به ئه‌نجامدانی ئه‌و کاره، ده‌توانین کێشه‌ی ئابووریمان چاره‌سه‌ر بکه‌ین. ئه‌وه بوو که میرده‌که‌م کڕیاری ده‌هێنایه ماڵه‌وه و پاره‌مان وه‌ده‌ست ده‌که‌وت. به‌ڵام ئه‌مڕۆ که بنه‌ماڵه‌کانمان ئاگاداری وه‌زعه‌که‌مان بوون، زۆربه‌یان من به تاوانبار ده‌زانن و دان به هه‌ڵه‌ی مێرده‌که‌مدا نانێن”.
“لاولاو”یش که ژنێکی ته‌مه‌ن 40 ساڵه‌یه به دڵێکی پڕه‌وه ئاماژه به نه‌داری و بێ خه‌یاڵی مێرده‌که‌ی ده‌کات و ده‌ڵێت منیش خۆم کردۆته قۆربانی چاککردنی ره‌وشی دارایی بنه‌ماڵه‌کم. “شه‌ڤینیش” که کچه گه‌نجێکی شاعیره و شێعره‌کانی پڕن له گله‌یی و بانگه‌واز، پێیوایه که شتێکی ئاساییه و ده‌بێت خه‌ڵکی له‌به‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌وکاره به‌چاوێکی سووکه‌وه سه‌یری نه‌که‌ن.
هه‌روه‌ها “ڕۆژگار” ده‌ڵێت: زیانی ئه‌و کاره‌ی من بوخۆم ئه‌گه‌ڕیته‌وه‌و حه‌زناکه‌م که‌س لۆمه و سزام بدات.َ جێگای ئاماژه‌یه سکاڵاکانی ئه‌وان ڕوو له حکوومه‌ته و داوایان ئه‌وه‌یه که وه‌ک مرۆڤێکی ئاسایی سه‌یر بکرێن و ئاوڕێک له کێشه‌کانیان بداته‌وه.
ئه م ژنانه ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که قسه و هه‌ڵسوکه‌وتی دادوه‌رو پۆلیسه‌کان له‌گه‌ڵیان باش نییه.
پێویسته ئاماژه به‌وه بکه‌م که له کوردستاندا ناتوانین ته‌نیا هۆکاری له‌شفرۆشی بۆ نزمبوونی باری ئابووری بگه‌ڕێنینه‌وه، به‌ڵکو هۆکاری دیکه‌ش هه‌ن و ده‌بێت ئه‌وانه‌ش له‌به‌رچاو بگیرێن. هه‌ژین که له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ندا له دایکبووه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌دڵی خۆی به‌شو نه‌دراوه، بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه له باوک و براکانی ده‌ستی به له‌شفرۆشی کردووه.
ئه‌و ژنانه‌ی له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دان و بژیوی خۆیان به له‌شفرۆشی دابین ده‌که‌ن. کۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆی کوردستان له قۆناغێکی پڕهه‌ستیاری تێپه‌ڕبووندایه له ترادسیۆنه‌وه بۆ نوێخوازی. به شێوه‌یه‌ک که تاک له لایه‌که‌وه له ژێر کاریگه‌ری نه‌ریته کۆنه‌کاندایه و له لایه‌کی دیکه‌وه رۆژانه له‌گه‌ڵ نۆرم وبایه‌خه‌کاندا ده‌سته‌ودامانه و ناچاره له‌گه‌ڵ هه‌ردووکیان خۆی رێکبخات. ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی، چ تاوانبار چ بێ‌تاوان رووبه‌ڕووی نادادوه‌ری ده‌بنه‌وه‌و به شێوه‌گه‌لی جۆراوجور ده‌که‌ونه به‌ر په‌لاماری هه‌موو جوره مرۆڤێک و ئاسایشیان لێ زه‌وت ده‌کرێت.

چهار سال گذشت از رفتن زنی که سمبل مبارزه و آزادی است. او نه تنها یک زن وفادار بلکه یک مادر استوار و سمبل مادری و همسری برای تمامی زنان کردستان است. زنی هنرمند، با اعتماد به نفس و پشتوانه ای محکم برای همسر و فرزندانش. امروز ه کم نیستند زنانی که او را الگوی رفتاری خود قرار داده اند و دوست دارند همچون او جاودانه زندگی کنند.