هاوكات
له گه‌ڵ مانگرتنه جه‌ماوه‌ریه كه‌ی شاری مه‌ریوان و نزیك بونه‌وه له 8ی مارس
رۆژی جیهانی ژنان، شه‌هین محه‌مه‌دی به‌رپرسی رێكخراوی ژنانی مه‌ریوان بانگهێشتی
ئیداره‌ی ئیتلاعات كراوه. ده‌زگا ئه‌منیه‌تیه‌کانی ده‌سه‌ڵات له شاری مه‌ریوان، گرتن و بانگهێشتی چالاکان و که‌سایه‌تیه ناسراوه‌کانی مه‌ده‌نی ئه‌و شاره‌ی خستۆته به‌رنامه‌ی خۆیه‌وه. له‌و پێوه‌ندیه‌دا ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوان ، به ته‌له‌فۆن داوایان له خانمی شه‌هین موحه‌مه‌دی که‌سایه‌تی ناسراوی بواری ژنان و به‌رپرسی یه‌که‌می رێخراوی ” ئه‌نجومه‌نی ژنانی مه‌ریوان” کردووه که خۆی به ئیداره‌ی ناوبراو بناسێنێت. به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی که له بنه‌ماڵه‌ی خانمی موحه‌مه‌دییه‌وه به ده‌ستمان گه‌ییشووه، ناوبراو ده‌بێ به زووترین کات خۆی به ده‌زگا ئه‌منیه‌تیه‌کانی حکوومه‌ت بناسێنێت. ئه‌مه‌ش ترس و دڵه‌ڕاوکێی زۆری خستۆته ناو بنه‌ماڵه و هاوکارانی ناوبراو.